لە درێژەی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی شاری خۆی، لە هەڵمەتێکی مرۆڤدۆستانەدا خەڵکی نیشتمانپەروەری شاری بانە یارمەتییە مرۆییەکانیان گەیاندە خەڵکی لێقەوماوی خۆی.
پاش بانگەوازی چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەبارەت بە کۆکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی خۆی، خەڵکی نیشتمانپەروەر و مرۆڤدۆستی کوردستان هاوکارییە مرۆییەکانیان گەیاندە دەست خەڵکی خۆی و ئەمجارەش ئەنجومەنی پاژین لە شاری بانە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، پاش کۆکردنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان، هاوکارییەکانیان گەیاندە خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی خۆی.
هەر لەو پێوەندییەدا خەڵکی بەهەڵوێست و مرۆڤدۆستی شاری سەلاسی باوەجانی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکارییەکانیان گەیاندە خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی خۆی.
شایانی باسە کە پاش تێپەڕینی چەندین ڕۆژ لە کارەساتی سروشتیی بومەلەرزەکەی خۆی، ئێستاش خەڵکی ئەو شارە لە خێوەتدا دەژین و بەرپرسانی گەندەڵی ئێران بە جێگەی ئەوەیکە یارمەتی بەو خەڵکە بگەیەنن، ئەوانیان لە خزمەتگوزارییەکان بێبەری کردووە و تەنانەت بێڕێزیشیان پێ دەکەن.