کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتی سەبارەت بە ژەهراویکردنی قوتابییان لە شارەکانی قۆم و تاران

17:17 - 25 رێبەندان 2722

بنەماڵەی قوتابییانی شارەکانی قوم و تاران لەهەمبەر ژەهراویی بوونی سیستماتیکی منداڵەکانیان کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، بنەماڵەی قوتابییانی شاری قوم ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی رێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین لە ژەهراویی بوونی سیستماتیکی منداڵەکانیان لە قوتابخانە، لە بەردەم بینای فەرمانداریی شاری قوم کۆ بوونەوە و بە دروشمی ''دەبێ ئەمنییەتی قوتابخانەکان دابین بکرێ''، ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.

هاوکات لە گەڕەکی مونیرییەی تاران، پاش دەربڕینی ناڕەزایەتیی کچانی قوتابی دژی دەسەڵات، هێزەکانی ڕێژیم بە بڵاوکردنەوەی گازی ژەهراوی و فرمێسکڕێژ، سەدان قوتابییان ژەهراویی کردووە.