کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە ناوچەی سەقز

17:22 - 25 رێبەندان 2722

کاک خەلیل خانی عەلایی ئەردەڵان، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتماندۆستی ناوچەی سەقز بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی کاک خەلیل خانی عەلایی ئەردەڵان، گەورەی بنەماڵەی عەلایی ئەردەڵان، کەسایەتییەکی نیشتماندۆست و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەی سەقز بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک خەلێل لەنێو خەڵکدا کەسێکی خۆشەویست بووە و دەرگای ماڵەکەی بەردەوام بۆ هەژاران و لێقەوماوان ئاواڵە بووە و زۆر یارمەتی خەڵکی داوە و کێشە و گرفتی خەڵکی چارەسەر کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک" خەلیل خانی عەلایی ئەردەڵان" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی ناوچەی سەقز دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.