کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیلانگێڕیی نوێی ڕێژیم لە ناوچەی مەهاباد

10:11 - 26 رێبەندان 2722

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، کۆمەڵە کەسێکی نەناسراو، بە ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتەوە، لە ناوچەی مەهاباد خەریکی ئاژاوەگێڕی و باجوەرگرتنن.

ناوەندەی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگادار کراوەتەوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمەڵێک چەکدار بە پیلانێکی لەپێش داڕێژراودا و بە ناوی پێشمەرگەی حیزبەوە سەردانی گوند و ناوچەکانی مەهاباد دەکەن و داوای یارمەتی لە خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکەن.

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، لەم پێوەندییەدا بە هەموو خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی ناوچەی مەهاباد ڕادەگەیەنێت کە ئەو کەس یان کەسانە هیچ جۆرە پێوەندییەکیان بە حیزبی دێموکراتەوە نییە و دەبێ خەڵکی بوێر و ئازادیخوازی کوردستان ئاگاداری پیلانەکانی دوژمنانی کورد بن.