کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازی سەرتاسەریی بو خۆپیشاندانی گشتی لە شارەکانی ئێران و کوردستان

17:07 - 26 رێبەندان 2722

لاوانی شارەکانی ئێران و کوردستان داوایان لە خەڵکی بوێری هەموو شارەکان کردووە کە ڕۆژی پێنجشەممە بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی بێنەوە سەر شەقامەکان.

لاوانی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان، لە بانگەوازێکدا داوایان لە خەڵکی بوێری گەلانی ئێران کردووە کە سبەی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، کە هاوکاتە لەگەڵ چلەی شەهیدان"محەممەد حوسێنی و محەممەد مەهدی کەرەمی" کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە ''دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران''، بڕژێنەوە سەر شەقامەکان و ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم ببنەوە.

شەهیدان محەممەد حوسێنی و محەممەد مەهدی کەرەمی، پاش دەسبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە دادگایەکی نادادپەروەردا، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا و بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبار، لە سێدارە دران و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینا بوون.