کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یارمەتی خەڵکی مەهاباد بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی شاری خۆی

17:19 - 26 رێبەندان 2722

لە هەڵمەتێکی مرۆڤدۆستانەدا دووکاندارانی تاناکۆڕا و نیزام موهەندیسی شاری مەهاباد یارمەتییەکی زۆریان بۆ خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی شاری خۆی کۆ کردوە و بە چەندین ماشین بۆ ئەو شارەیان نارد.

لە درێژەی کۆکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی خۆی، دووکاندارانی تاناکۆڕا و نیزام موهەندیسی شاری مەهاباد ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ٦ ماشین سایپا، ٣ ماشین تۆیووتا و ١ماشین ئیسۆزۆ، یارمەتیی کە بریتی لە خۆراک و جەلوبەرگ و کەرەستە گەرمکەرەوە بوو، ڕەوانەی شاری خۆی کرد.

جێگەی ئاماژەیە کە پاش تێپەڕینی نزیک سێ حەوتوو لە ڕووداوی سروشتیی بومەلەرزەکەی خۆی، ئێستاش خەڵکی ئەو شارە لە خێوەتدا دەژین و بەرپرسانی گەندەڵی ئێران بە جێگەی ئەوەیکە یارمەتی بەو خەڵکە بگەیەنن، ئەوانیان لە خزمەتگوزارییەکان بێبەری کردووە و تەنانەت بێڕێزیشیان پێ دەکەن.