کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو دەسبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کران

12:02 - 13 رێبەندان 2722

ئارام مەڵایی، خەڵکی شاری سنە و حەیدەر ئیبراهیمی، خەڵکی کامێران لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئارام مەڵایی، خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازد کراوە.

ناوبراو نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکردنیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

هەر لەو پێوەندییەدا، حەیدەر ئیبراهیمی، وەرزشوانی خەڵکی کامێران، لە درێژەی ڕەوتی ڕاپەڕینەکاندا دەسبەسەر کرابوو و پاش ماوەیەک مانەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراویش لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کرابوو و ڕێگەی پێ نەدرابوو کە پاریزەر بگرێت.