پاش تێپەڕینی چەندین ڕۆژ لە بومەلەرزەکەی شاری خۆی، خەڵکی مرۆڤدۆستی کوردستان لە ناردن و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانیان بۆ خەڵکی ئەو شارە بەردەوامن.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، یارمەتییە مرۆییەکانی خەڵکی شاری دێولان بە هاوکاری بنەماڵەی شەهید موحسێن نیازی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و گرووپی شانۆیی"پێکەنین" گەیەندرایە دەستی خەڵکی لێقەوماو و بومەلەرزەلێدراوی شاری خۆی.
جێگەی ئاماژەیە کە لە کاتێکدا خەڵکی بۆمەلەرزەلێدراوی خۆی ئێستاش لەنێو خێوەت و لە بارودۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن، ڕێژیمی ئێران هاوکارییەکانی ڕەوانەی تورکیە و سووریە دەکات، خەڵکی وڵاتەکەی خۆی بە تەواوەتی خستووەتە پەراوێزەوە.