کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەو ژنەی کە ئیدیعای تۆڵەی قاسم سولەیمانی دەکرد، لە زانکۆی تێگزاس دەرکرا

11:44 - 28 رێبەندان 2722

ژنێک بە مەبەستی تۆڵەکردنەوەی تێرۆریست قاسم سولەیمانی، کە بە نیازی کوشتن بە چەقۆ هێرشی کردە سەر هاووڵاتییەکی ئەمریکایی،  لە زانکۆی تێگزاسی ئەمریکا دەرکرا.

ڕۆژی هەینی، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی فاکس نیوز، نیکا نیکۆبین، ئەو ژنەی کە ئیدیعای ئەوەی کردبوو کە لە ئەمریکا تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی گەورە تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە، لە زانکۆی تێگزاسی ئەمریکا کە بە قاچاخ لەوێ ناونووسی کردبوو دەرکرا و بەرپرسانی زانکۆی تێگزاس لە داڵاس ڕایانگەیاند کە ناوبراو بۆ وەرزی بەهار لەم زانکۆیە ناونووسی کردبوو، بەڵام دواتر کە زانیارییان لەسەر کۆ کردەوە دەرکرا و لە دادگایەک لە ئەیالەتی نەوادا لە ژێر چاوەدێریدایە.

زانکۆی تێگزاس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بەهۆی ئەوەیکە کە ئاسایشی زانکۆ و کۆمەڵگەی ئێمە گرینگییەکی تایبەتی هەیە، ئێمە نیکا نیکۆبینمان لە زانکۆ دەرکرد و پۆلیسی زانکۆ ئەو بەرپرسیارەتییەی وەئەستۆ گرت کە ناوبراو لە دەوروبەری زانکۆ دوور بخاتەوە و ڕادەستی پۆلیسی دادگای نەوادا کرا.

نیکۆبین لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ناوچەی هێندرسۆن لە نزیک ناوەندی لاس‌ڤێگاس بە تاوانی کوشتن و تۆمەتی دیکە دەسبەسەر کرا و لەلایەکی دیکەشەوە لە هۆتێلێکدا کە بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر هاووڵاتییەکی ئەمریکایی.