کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپ و بڵاو بوونەوەی بەرهەمێکی دیکە لە سەلیم حقیقی نووسەر و وەڕگێڕی کورد

12:25 - 28 رێبەندان 2722

سەلیم حەقیقی نووسەر و وەڕگێڕی ناسراوی کورد، کۆمەڵێک کورتە چیڕۆکی ''پالۆ کویلۆ'' لەژێر ناوی "لە گشت زەمەنێک بۆ هەموو تەمەنێک" وەرگێڕایەوە سەر زمانی کوردی.

سەلیم حقیقی پێشتریش چەندین بەرهەمی ڕۆمانی وەک "قەرەج" نووسیوە و چەندین کتێبیشی لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاویتەوە، ناوبراو هەروەها کۆمەڵێک دەقی ئەدەبی و پەخشانیشی بڵاو کردووتەوە.

پێویستە بگوترێ کە سەلیم حەقیقی خەڵکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئێستا دانیشتوی وڵاتی نۆروێژە و هەروەها کوڕەکی کاک سەلیم بە ناوی "میلان حەقیقی" لە ڕاپەڕینی شاری شنۆ تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینا بوو.

کاک سەلیم بە "کوردکاناڵ"ی ڕاگەیاند کە سەرجەم داهاتی فرۆشتنی ئەو کتێبە بۆ هاوڕێیەکی تێکۆشەری دێرینی ڕێزەکانی خەباتی نەتەوایەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات خەرج دەکرێت کە بە داخەوە تووشی نەخۆشییەکی سەخت بووە.