کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی ٣٩ ڕێکخراوی مافی مرۆیی لە ئورووپا بۆ بانگکردنی باڵوێزەکانی ڕێژیم

12:40 - 29 رێبەندان 2722

٣٩ دامەزراوەی مافی مرۆیی، داوایان لە وڵاتانی ئورووپایی کردووە کە لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، باڵوێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگ بکەن و داوایان لێ بکەن کە کۆتایی بە دەسبەسەرکردنی ژنانی ئێران بهێنن.

٣٩ دامەزراوەی مافی مرۆیی و ژنان لە سەرانسەریی جیهان، نامەیەکی هاوبەشیان بۆ یەکیەتیی ئورووپا ناردووە و داوایان لە بەرپرسانی وڵاتانی ئورووپایی کردووە کە لە ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان باڵوێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتەکانیان بانگ بکەن و پێیان ڕابگەیەنن کە کۆتایی بە سەرکوت و دەسبەسەرکردنی ژنانی ئێران بهێنن.

لەو نامەیەدا کە ٣٩ دامەزراوە و ڕێکخراوی مافی مرۆیی و مافی ژنانی ئێران واژۆیان کردووە، بە تایبەتی ناردوویانە بۆ دەوڵەتەکانی ئورووپایی و وڵاتانی ئەندام لە یەکەیەتی ئورووپا کە دەبێ دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە وڵاتانی ئورووپا بانگ بکرێن و پێیان ڕابگەیەندرێت کە لە ئێران کۆتایی بە دەسبەرسەرکردنی ژنانی ئازادیخواز بهێنن و هەروەها کۆتایی بە ئازار و ئەشکەنجەی ژنانی دەسبەسەرکراو لە بەندیخانەکان بهێنن.