کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێنیامین نەتانیاهوو: ئێران بەرپرسی هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکانی ئیسرائیلە

10:03 - 1 رەشەمه 2722

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، بێنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی کابینەکەیدا وتوویەتی کە حەوتووی ڕابردوو، ڕێژیمی ئێران جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیسرائیل و خەسارێکی گەورەی گەیاندووەتە کەشتیڕانیی ئازادی نێونەتەوەیی.

بەپێی ڕاگەیاندنی ڕۆیتێرز، سەرچاوە بەرگری و ئەمنییەتییەکانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێرشە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کراوەتە سەر نەوتهەڵگری ئیسرائیل لە دەریای عەرەبدا.

"ئەمبری ئینتلیجێنس"، کۆمپانیای پاراستنی ئەمنییەتی دەریایی بریتانیا ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر دوو نەوتهەڵگر و کەشتییەکی بارهەڵگر لە دەریای عەرەبدا و ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران لەو هێرشە بەرپرسیارە.

جێگەی ئاماژەیە کە دوو کەشتییە نەوتهەڵگرەکە کە هێرشی دڕۆنیی کراوەتە سەر، ئیسرائیلییە و کەشتییە بارهەڵگرییەکەش سەر بە وڵاتی ئیمارات بووە.