ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سه‌قز بۆ پشتیوانی له‌م قۆناغه نوێیه‌ی شۆڕش و بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموكرات و پێشمه‌رگه و هەروەها بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک له چالاكییه‌كی تایبه‌تدا، جادده‌ی كه‌مه‌ربه‌ندیی سه‌قز ـ بۆكانیان به دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ڕازانده‌وه.
چالاكییه‌كه به شێوه‌ی دروشم نووسین بەڕێوە چووە و به‌شێک لە دروشمەکان بریتین لە: پێشمه‌رگه باسكی به‌هێزی گه‌له، پێشمه‌رگه ناوی به‌رزه، فاشیست ده‌خاته له‌رزه و نا بۆ داگیركاری.
هەروەها بە دروشمەکانی "كوردستان گۆڕستانی فاشیستان"، "ژن ژیان ئازادی"، "به‌هاری كورد نزیكه"، "من كوردستانیم"، "هه‌تا كوردێ بمێنێ، كوردستانیش ده‌مێنێ"، "مه‌رگ و نه‌مان بۆ فاشیستان"، "زمان پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه"، "زمان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وییه" و "سه‌روه‌ریی سیاسی مافی منه"، ڕێگای نێوان سەقز و بۆکان ڕازێندرایەوە.