کەریم پەرویزی
ساڵی ١٧٩٦ی زایینی، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له شه‌ڕی چه‌ندباره‌ی له گورجستان، ئاغا موحه‌ممه‌دخانی قاجار له ده‌شتی موغان خێڵ و سه‌رۆك خێڵه‌كانی قاجاری كۆ كرده‌وه و له‌وێدا خۆی وه‌كوو پاشای مه‌مله‌كه‌ته‌كان ناساند.
ده‌شتی موغان هه‌مان شوێن بوو كه شه‌ست ساڵ پێشتر واته له ساڵی ١٧٣٦دا تاماس قولیی سه‌رۆك خێڵه‌كانی كورد و توركمه‌نی خوراسان، به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو خێڵ و سه‌رۆك خێڵه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی، خۆی به ناوی نادرشا ناو هێنا و وه‌كوو پاشای مه‌مله‌كه‌ته‌كان خۆی ناساند. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ناوی ئێران نه‌بوو، وه‌كوو مه‌مله‌كه‌ته‌كانی خوراسان و شیراز و كرمان و كوردستان و ئازه‌ربایجان و گورجستان و عه‌ره‌بستان و ... ناو ده‌بران و هه‌ركام له‌و مه‌مله‌كه‌تانه حاكم و میری خۆیان هه‌بوو كه یان له‌گه‌ڵ پاشای تاجدار و نیشته‌جێ له‌سه‌ر ته‌خت به‌یعه‌تیان ده‌كرد یان نه‌یانده‌كرد و ملیان بۆی ڕانه‌ده‌كێشا و پاشایش هێرشی بۆ ده‌بردن و گه‌ر سه‌ربكه‌وتایه ئه‌وه‌ی بیویستایه به‌سه‌ری ده‌هێنان.
له دوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وی و نه‌مانیان له ئیسفه‌هان، مه‌مه‌له‌كه‌ته‌كان كه‌وتنه گیانی یه‌ك و هه‌ركامه‌یان له شوێنێكه‌وه به‌یعه‌تی خۆیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له‌و ده‌مه‌دا كه نادرشا هێزی گرت، دووباره زۆربه‌یانی ملكه‌چی پاشایه‌تیی خۆی كرده‌وه و دوای ئه‌و دووباره هه‌ر خێڵێک به‌جیا مه‌مله‌كه‌تی خۆی ئیداره ده‌كرده‌وه تاكوو قاجاره‌كان به هێزی خێڵه‌كیی خۆیان و به شه‌ڕ به‌سه‌ر هه‌موواندا زاڵ بوونه‌وه و ئیعلامی پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاسه‌رییان كرده‌وه.
له سه‌رده‌می پێش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا، له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی دونیا، ململانێی خێڵ و ئاغا و ناوچه جیاجیاكان به له‌شكركێشی و جووڵاندنی هێزی نیزامی و شه‌ڕی نێوان سوپاكان یه‌كلایی ده‌كرایه‌وه و ئه‌وه‌ی ژماره‌ی زۆرتری هه‌بوو و چه‌كی باشتری هه‌بوو یان هاوپه‌یمانیی به‌هێزتری پێک‌ده‌هێنا، به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا سه‌رده‌كه‌وت و له‌ڕاستیدا ژماره‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كان و هێزی ئاگر یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو!
ململانێی هێز له كۆنترین ڕێكه‌وت و ئاسه‌واره دیاره‌كانی مێژووه‌وه به ژیانی مرۆڤه‌وه دیار بووه و تاكوو سه‌ردمی ئێستاش به‌رده‌وامه و بۆ داهاتووی نزیكیش هه‌ر باس له چۆنیه‌تیی ململانێكان و چۆنیه‌تیی ئاكامه‌كه‌ی، ده‌كرێ.
ئه‌وه‌ی جیاوازیی نێوان پێش شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و له واقیعدا له‌پێش شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م و دوای شه‌ڕی دووهه‌م پێك دێنێ، نه‌ك كۆتایی‌هاتنی ململانێكان نییه، به‌ڵكوو گۆڕینی دوو شته:
یه‌كه‌م: شێوازی ململانێكان دووهه‌م: شێوازی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان
له ئاستی نێو ده‌وڵه‌ته‌كان‌دا شه‌ڕی ململانێی هێز، له شه‌ڕی نیزامییه‌وه زۆرتر گوازراوه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕی دیپلۆماتیك و هێژموونی و شه‌ڕی ئابووری و شه‌ڕی زانیاری و شه‌ڕی بازاڕ، سه‌رمایه و فرۆشتن و ...و چه‌ندین شێوازی دیكه. هه‌رچه‌ند ناوه به ناوه شه‌ڕێكی نیزامیش دێته ئاراوه كه په‌نا ده‌برێته به‌ر مێتۆده كۆنه‌كان!
به‌ڵام له‌وانه گرنگتر كه مه‌به‌ستی باسه‌كه‌ی ئێمه‌یه ململانێی هێز له‌نێو یه‌ك وڵاتدایه كه له حاڵه‌تی شه‌ڕی نیزامی و خێله‌كییه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
له وڵاتانی دێموكراتیكدا ، ململانێی هێز له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌كرێ و هه‌ر لایه‌ك هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین سرنج بۆ لای خۆی ده‌دا و له كۆتاییدا سندووقی ده‌نگدان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه كێ براوه‌ی ململانێكه‌یه.
ئه‌مه مێكانیزمی هه‌ڵبژاردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی براوه‌ی ده‌نگدانه و ته‌نیا وه‌كوو ئامرازێك بۆ دیاریكردنی ئاكامی ململانێی سیاسیی پارلمان یا سه‌رۆكایه‌تی كه‌ڵكی لێ‌وه‌رده‌گیرێ. له ڕاستیدا بوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه یه‌كێك له نیشانه‌كانی بوونی دێموكراسییه له هه‌ر وڵات و له هه‌ر سیستمێك‌دا.
به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه ته‌نیا یه‌ك ئامرازه و خودی دێموكراسی نییه. له زۆر شوێن و به‌تایبه‌ت سیستمه نادێموكراتیكه‌كان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا په‌نایان بردۆته به‌ر به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن و وایان نیشان داوه كه چونكه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئیدی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كه، ده‌سه‌ڵاتێكی خه‌ڵكییه و سیستمه‌كه‌یان دێموكراتیكه!
له ڕاستیدا له وڵاتان و شوێنی دواكه‌وتوودا، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئازادیش سه‌لمێنه‌ری بوونی دێموكراسیی ڕاسته‌قینه له‌و شوێنه یان له‌و وڵاته نییه. چونكه له شوێن دواكه‌وتووه‌كاندا ته‌نیا شه‌ڕی خێڵه‌كی گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردن به‌شدار ده‌بن به بڕیاری سه‌رۆك‌خێل ده‌نگ به كه‌س یا لایه‌نێك ده‌ده‌ن!
پرسی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه تێگه‌یشتنی نادروست له دێموكراسی وای لێ كردوون كه له‌م جۆره سیستمانه‌دا هه‌ر وه‌كوو سه‌رده‌می شه‌ڕی خێڵه‌كان، پێیان وایه هه‌ركه‌س نه‌فه‌ری زۆرتر بوو ئیدی ئه‌وه خێڵی سه‌ركه‌وتووه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چی به‌سه‌ر ئه‌وانی دی دێنێ، بێنێ! هه‌روه‌ك چۆن ئاغاموحه‌ممه‌دخان دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لوتفعه‌لیخانی زه‌نددا شاری كرمانی وێران كرد و بیست هه‌زار جووت چاوی ده‌ر هێنا، له‌م تێگه‌یشتنی نادروسته‌ی ئێستا له دێموكراسی هه‌ندێ لایه‌ن پێیان وایه كه سه‌ركه‌وتن و ده‌نگی زۆرینه‌یان به‌ده‌ست هێنا، ئیدی ده‌توانن به هه‌زاران كورد و به‌لووچ و گیله‌ك و تورك و ... له چاڵه‌ڕه‌شه‌كان بخه‌ن و له نێو شه‌قامیشدا ته‌قه‌یان لێ بكه‌ن و چاویان كوێر بكه‌ن!
دێموكراسی پێش له‌وه‌ی ململانێی ده‌نگ بێ، بڕوای مرۆڤه‌كانه به ده‌نگی جیاواز و به‌رابه‌ریی مرۆڤه‌كانی دیكه. دێموكراسی له به‌ڕه‌سمی‌ناسینی مافه‌وه دێ و له به‌ڕه‌سمی‌ناسینی ئه‌ویتر یا ''دیگه‌ری''!
له ڕاستیدا دێموكراسی پاڵوه‌یه‌كدانی هێزه هاوده‌نگه‌كان نییه، چونكه ئه‌وه له هه‌موو به‌ستێن و سیستمێك‌دا ده‌كرێ كه ئه‌وانه‌ی هاوده‌نگن، یه‌كدی بدۆزنه‌وه‌و پشتی یه‌ك بگرن! به‌ڵكوو دێموكراسی بۆ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤه‌كان بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی كوشتنی یه‌كدی بده‌ن، بوونی جیاوازی و ئه‌ویتر به‌ڕه‌سمی بناسن و ئه‌و به‌ڕه‌سمی‌ناسینه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ساسی مافی یه‌كسان و به‌رابه‌ریی نێوان جیاوازییه‌كان دێته دی.
دێموكراسی له وڵاتێكدا كه پڕه له جیاوازی، ناتوانێ به شه‌ڕی سه‌ر سندووقه‌كان، كێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه شه‌ڕی سه‌ر سندووق به شێوازی ده‌نگی زۆرینه، ته‌نیا به‌رده‌وامیی له‌شكركێشیی خێڵه‌كانه و ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بێده‌نگی زاڵ بكا، به‌ڵام ئه‌سڵی كێشه له جێی خۆیه و دووباره سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه.
له وڵاتێكی فره‌ڕه‌نگ و فره نه‌ته‌وه وه‌كوو ئێران‌دا گه‌ر سیستمێكی دێموكراتیكی وه‌ها نه‌یه‌ته ئاراوه كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و هه‌موو جیاوازییه‌كان خۆیانی تێدا ببیننه‌وه و مافی یه‌كسانیان بۆ دابین نه‌كرابێ، قه‌ت ئاسایش و ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێ و هه‌موو هێزی ماددی و سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی به‌ژماره زۆریش خه‌رجی بێده‌نگكردنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و ڕاگرتنی سیستمی ناسه‌قامگرتوو ده‌بێ و له‌ڕاستیدا ململانێی خێڵه‌كان و دۆخی ئه‌وكاته‌ی مه‌مه‌له‌كه‌ته‌كان دوای نه‌مانی سه‌فه‌وی، ده‌گوازرێته‌وه بۆ ململانێی هه‌میشه‌یی كه ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، جوغرافیای سیاسیی ئێران له خۆخۆرییه‌كی به‌رده‌وامدا بێ.
له‌م رۆژانه‌دا یوال حه‌راری، مامۆستای زانكۆ و كه‌سایه‌تیی بیرمه‌ندی جووله‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی ئیسرائیل ده‌یگوت:
''براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆی نییه هه‌رچی ویستی بیكا. دێموكراسی بۆ زاڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه نییه، به‌ڵكوو بۆ سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی حاكمه تا به‌ره‌و سه‌ره‌ڕۆیی نه‌ڕوا.''
بۆ ئێرانی داهاتووش ده‌بێ بڵێین دێموكراسی ده‌بێ سێ خاڵی جه‌وهه‌ریی تێدا ڕه‌چاو بكرێ:
هه‌م ده‌سه‌ڵاتی حاكم سنووردار بكا و هه‌م ڕێگای دروست بۆ به‌شداریی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان نیشان بدا و هه‌م وه‌ها سیستمێك بێ كه ڕۆتاسیۆن یان ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی واقیعیی تێدا بكرێ.
گه‌ر سیستمی سیاسی نه‌توانێ ئه‌و گارانتییانه بدا، دێموكراسییه‌كه‌ی ده‌بێته ململانێی ده‌سه‌ڵاتی نێوان خێڵه‌كان و داهاتووی ئێران له‌مه‌ی ئێستا لێڵتر ده‌بێ!