کەریم پەرویزی
منداڵی كورد، وه‌كوو هه‌موو منداڵێكی جیهان، كه له‌دایك ده‌بێ، له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا كه‌شوهه‌وای ژیان ده‌گۆڕێ و خۆشی و چێژ ده‌خاته نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ی. به له‌دایكبوونی هه‌ر منداڵێك دونیایه‌ك و هیوایه‌كی دیكه له‌دایك ده‌بێ. یه‌كه‌م پێوه‌ندییه‌ك كه منداڵ دروستی ده‌كا، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایكیه. گه‌رمیی له‌شی دایك و پێكه‌نین و نیگای پرسۆزی دایكی، بزه و خۆشی ده‌خاته دڵی منداڵه‌كه‌شه‌وه وبه م شێوه بزه و پێكه‌نین و باوه‌ش، یه‌كه‌م هێماكانی پێوه‌ندیی دوو مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن و هه‌ر بۆیه‌ش، ڕاسته‌قینه‌ترین و پته‌وترین پیته‌كانی پێوه‌ندیی قووڵی دوو مرۆڤ، بزه و نیگای پڕ سۆز و باوه‌شی خۆشه‌ویستین.
منداڵ گه‌وره ده‌بێ و پیت و ده‌نگ و وشه به‌كار دێنێ و ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه گوێی لێ ده‌بێ ورده ورده فێری ده‌بێ و دووپاتیان ده‌كاته‌وه.
لای‌لایه و ئاهه‌نگی پڕسۆز بۆ خه‌وتن، پڕن له ڕاز و ڕه‌مزی ژیان و كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كه و له ڕێگه‌ی زار و ده‌نگی دایكه‌وه ده‌ڕژێنه گوێی منداڵ. هه‌ڵسوكه‌وتی نێو بنه‌ماڵه و تووڕه‌بوونه‌كان و پێكه‌نینه‌كان و ئاكاری باش و خراپ لێك‌جیاكردنه‌وه و هه‌زارانی شتی دیكه، هه‌مووی له چه‌ند ساڵی سه‌ره‌تای ژیاندا له ڕێگه‌ی نیگا و وشه و ده‌نگ و ئاهه‌نگ و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه له‌نێو بیر و مێشكی منداڵدا جێ ده‌گرن و باری دێنن. له ڕاستیدا كه‌لتوور و دابونه‌ریت و نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی به زمان و ده‌ربڕینی نێو بنه‌ماڵه، له مێشكی منداڵه‌كاندا جێ ده‌گرن و پێی بار دێن.
دوای شه‌ش ساڵ ژیانی نێو بنه‌ماڵه و بارهاتن به كه‌لتووری جێگرتووی ناوچه و كورده‌وارییه‌وه، له‌پڕێكدا منداڵ ده‌چێته شوێنێك كه به‌ته‌واوی لێی بێگانه‌یه و هیچی لێ نازانێ و به‌جۆرێ له‌گه‌ڵی ده‌دوێن و هه‌ڵسوكەو‌ت ده‌كه‌ن كه به‌ته‌واوی بۆی نامۆیه؛ منداڵ هاتۆته قوتابخانه‌ی داگیركه‌ر كه به زمانی كۆلۆنیالیستی ده‌یه‌وێ مێشكی داگیر بكا!
شه‌ش ساڵ ژیانی سه‌ره‌تایی كه به سۆزی بنه‌ماڵه‌یی و به زمانی دایكی په‌روه‌رده بووه، تێپه‌ڕیوه و دێته قوتابخانه بۆ فێربوونی زۆرتر به‌ڵام نه‌ك سۆزی تێدا نییه، پڕه له ترساندن و تۆقاندنی ئیدئۆلۆژیك و به زمانێكی بێگانه ده‌بێ بخوێنێ كه كه‌لتووری دیكه و مێژووی دیكه و بیركردنه‌وه‌ی نامۆی له‌پشته و بۆ ئه‌م منداڵه ته‌نیا و ته‌نیا ترساندن و شكاندنه‌وه و سووك‌كردنی لێ دیار ده‌بێ.
خوێندن له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی سیستمی كۆلۆنیالیستی و ئیدئۆلۆژیكدا، نه‌ك پرۆسه‌یه‌كی فێربوون و گه‌شه‌كردن نییه، به‌ڵكوو سه‌ره‌تای كوشتارگه‌ی سیستماتیك و جینۆسایدی فه‌رهه‌نگییه.
زمانی دایكی ته‌نیا بریتی نییه له ڕیزكردنی چه‌ند ده‌نگ و پیتێك و پێمان وابێ كه گه‌ر ئه‌م ده‌نگ و پیتانه نه‌بن و ده‌نگ و پیتی دیكه بێته جێگه‌ی، شتێكی زۆر كاره‌ساتبار نییه و ده‌كرێ به ئاسانی زمانێ جێی زمانی دیكه بگرێته‌وە! زمانی دایكی ڕێزمان و ڕێنووس و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و چۆنیه‌تیی ده‌ربڕینیان و به‌تایبه‌تی ماناكانی پشت وشه‌كان و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و ڕوانین و ئازار و چێژ و به‌گشتی زمانی دایكی ژیانی مرۆڤه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگایه‌كه كه پێی ده‌دوێن.
زمانی دایكی له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا بریتییه له ژیانی نه‌ته‌وه‌كه و مێژوو و ڕوانگه و هه‌ست و سۆز و تێگه‌یشتن و ئاكاری نه‌ته‌وه‌كه نیشان ده‌دا و له ڕێگه‌ی زمانه‌وه‌یه كه درێژه‌ی پێ ده‌دا و له‌ڕاستیدا نه‌ته‌وه‌یه‌ك له زماندایه كه ده‌ژی و مه‌رگی زمان، مه‌رگی نه‌ته‌وه‌كه‌یه.
ساڵانێكی دوور و درێژه كه به پرۆژه‌یه‌كی كۆلۆنیاڵیستی، له سه‌رده‌می پاش شۆڕشی مه‌شرووته‌وه هه‌ندێك به‌ناو ڕووناكبیری فارس و فارسیزه‌ده، بیریان له‌وه كرده‌وه كه زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێران‌دا سه‌ر ببڕن و له‌به‌رده‌م زمانی فارسی‌دا خوێنیان بڕێژن و بیانكه‌نه قوربانی تاكوو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌سكرد به ناوی ئێرانی به‌ڵام له ڕاستیدا به‌زمانی فارسی دروست بكه‌ن. له‌و كاته‌وه كه ڕه‌زاخانی پاڵه‌وییان كرده مۆره‌ی ده‌سكردیان بۆ سه‌پاندنی یه‌ك زمان و یه‌ك كه‌لتووری و مێژووشیان له پێناودا چه‌واشه كرد، تاكوو ئێستا كه زیاتر له سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه دژه‌مرۆییه‌دا تێده‌په‌ڕێ، سه‌ركوتی زمانی و پرۆسه‌ی تواندنه‌وه و مه‌رگی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌برێ و هه‌نووكه‌ش هه‌م له‌لایه‌ن سیستمی حاكمه‌وه و هه‌م له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری به‌ناو رووناكبیرانی بیری ئیرانشه‌هری و فاشیستی و له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییان له كوشتاری زمانه‌كانی دیكه‌دایه ئه‌م بیركردنه‌وه و درێژه‌دان به فاشیزمی زمانییه به‌ڕێوه‌یه.
له خامنه‌ییه‌وه بیگره تاكوو ڕه‌زای پاڵه‌وه‌ی و له عه‌بدولكه‌ریمی سرووشه‌وه بیگره تاكوو سه‌ید جه‌واد ته‌باته‌بایی و له جیبهه‌ی میللیی نێو ئێرانه‌وه بیگره تاكوو ڕه‌زای ته‌قیزاده و تاكوو ئه‌میرحوسه‌ینی گه‌نجبه‌خش هه‌ر هه‌موویان سه‌ر به ته‌یفی كۆلۆنیالیزمی ناوه‌ندگه‌ران كه خوێندن به زمانی دایكی بۆ كورد و تورك و عه‌ره‌ب و به‌لووچ و توركمه‌ن و لوڕ و گیله‌ك به قه‌ده‌غه و وه‌كوو دارووخانی شكۆی پووشاڵیی نه‌ته‌وه ده‌سكرده‌كه‌یان ده‌بینن.
له ئێستادا كه شۆڕشی ژینا، خه‌ریكه بناخه‌ی ژیان له ئێران‌دا هه‌ڵده‌ته‌كێنێته‌وه و ژیانی دیكه بونیات ده‌نێته‌وه، هێشتا هه‌ر بیره فاشیتسیه‌كان ترسیان له باسی زمانی دایكی هه‌یه و گه‌ر ئه‌وانه‌شیان كه زۆر زۆر خۆیان به دێموكراتیك ده‌ناسێنن باس له زمانی دایكیی نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كان بكه‌ن، ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ڵێن كه له قوتابخانه‌دا وانه‌یه‌ك بۆ زمانی ناوچه‌ییش هه‌بێ!
له‌كاتێكدا كه به‌پێی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، مافی هه‌ر مرۆڤێكه كه به‌زمانی دایكیی بخوێنێ. یانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كه مافی خوێندن به زمانی دایکییه نه‌ك فێڕبوون و خوێندنی زمانه‌كه! واته ده‌بێ ته‌حسیلات یان خوێندن به زمانی كوردی بێ له كوردستان یان به زمانی توركی بێ له ئازه‌ربایجان یان به به‌لووچی بێ له به‌لووچستان و عەره‌بی له ئه‌هواز و ... ، له‌په‌نای زمانی دایكیی نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌كرێ وانه‌یه‌كیش بۆ زمانی فارسی هه‌بێ كه وه‌كوو زمانی ئیداریی گشتی چاوی لێ بكرێ.
ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵی سه‌پاندنه‌وه‌ی زمانی فارسی وه‌كوو زمانی ڕه‌سمی و هاوبه‌ش ده‌ده‌ن و دژی خوێندن به زمانی دایكین ڕه‌نگه له‌ژێر وشه بریقه‌داره‌كاندا مه‌به‌سته‌كانیان بشارنه‌وه به‌ڵام ترسی سه‌ره‌كییان له‌وه‌یه كه له ڕێگه‌ی خوێندن به زمانی دایكییه‌وه، نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كان ئیتر نابن به نه‌ته‌وه‌ی حاشالێكراو و ئیدی نه‌ته‌وه‌یەكی ده‌سكرد به ناوی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی مانای نامێنێ و چیدی سیستمی شاراوەی كۆلۆنیالیستی درێژه‌ی پێ نادرێ و به‌ناچاری یان خۆی ئاشكرا ده‌كا و وه‌كوو سه‌رده‌می دوای مه‌شرووته كه‌سانی وه‌كوو مه‌حموود ئه‌فشار و ته‌قیزاده و ئاخوندزاده له گۆڤاره‌كانی كاوه و ئیرانشه‌هر و .. باسیان له سه‌ربڕینی زمانه‌كان ده‌كرد، ئەمانەش دووباره بێنه‌وه باس له جینۆساید بكه‌ن و وه‌كوو سیستمی فاشیستیی هیتلێر دیوی شاراوه‌ی خۆیان دربخه‌نه‌وه یان ئه‌و ئیمتیازه نادادپه‌روه‌رانه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش ده‌بنه نه‌ته‌وه‌یه‌كی هاوتا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه.
پرسی زمانی دایكی ته‌نیا پرسی پاراستنی چه‌ند وشه و پیتێك نییه، به‌ڵكوو شاده‌ماری خوێنبه‌ری نێو هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگایه و پرسی ژیان و مه‌رگی نه‌ته‌وه‌كان و پرسی مێژووی كۆلۆنیاڵیزمه له ئێرانی ژێر سیستمی فاشیسیتدا كه به شۆڕشی ژینا به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوا و هیچ ڕێگایه‌كی دیكه نییه جگه له هاوتابوون و یه‌كسانبوونی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و مێژوو و كه‌لتووریان ، له سیستمێكی سیاسیی هاوتا و هاوبه‌شدا.
ڕۆژی زمانی دایكی له هه‌موو ئه‌و ئاره‌ق و ڕه‌نجانه‌ی له‌پێناوی پاراستنی زمانی دایكی له كوردستان دراون و هه‌موو ئه‌و دڵانه‌ی به وشه‌ی كوردی شاگه‌شكه ده‌بن پیرۆز بێ.
وەرگیراو لە بەرنامەی هزرین