کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە ناوچەی سنە

16:49 - 3 رەشەمه 2722

کاک بارام ئازادئاوەر، ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک "بارام ئازادئاوەر" ئەندامی دڵسۆز و لە مێژینەی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک بارام، خەڵکی گوندی دێموکراتپەرەوەری نییەر سەر بە شاری سنەی خوێناوییە کە چەندین ساڵ وەکوو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکانی بەڕێوە بردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ کۆچی دوایی کاک "بارام"، سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی قارەمانی گوندی نییەر دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.