کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

17:01 - 3 رەشەمه 2722

کاک حەمەڕەشید حورمەتی، پێشمەرگەی پیشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی گورگە سەر بە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک حەمەڕەشید حورمەتی، خەڵکی گوندی گورگەی سەر بە شاری مەهاباد و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات، بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک حەمەڕەشید، ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پەیوەست ببوو بە ڕیزەکانی هیزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتەوە و تا ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە هێزەکانی پێشەوا و بەیان وەکوو پێشمەرگەیەکی قارەمان خەبات و تێکۆشانی کردووە و دواتریش کە گەڕاوەتەوە نێوخۆ، هەمیشە وەکوو کەسێکی دڵسۆزی حیزب ماوەتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک حەمەڕەشید دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.