کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازادیی کاتیی دوو مامۆستای ئایینیی کورد لە بەندیخانە

09:38 - 4 رەشەمه 2722

مامۆستا لوقمان ئەمینی و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات "چاونیوز"، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو مامۆستای ئایینیی دەسبەسەرکراو بە ناوەکانی مامۆستا لوقمان ئەمینی و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاییەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەو دوو مامۆستایە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون.

هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو مامۆستا ئایینییە نیشتمانپەروەرە، پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵات لە شۆڕشی ژینا و مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لەلایەن ڕێژیمەوە، بوو.

هەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە پاش ئەوەیکە مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵەی دەسبەسەر کردبوو، ناوبراوی ناچار کردبوو کە داوای لێبووردن لە مامۆستایانی سەر بە ڕێژیم بکات.