کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی زمانی دایک لە بۆکان

10:33 - 4 رەشەمه 2722

کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردیی "ئەدەب" لە شاری بۆکان لە ڕۆژی زمانی دایکدا، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنانی بەڕێوە برد.

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردیی "ئەدەب" لە شاری بۆکان، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەش بە مامۆستایانی زمانی کوردی کرد و یادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز نرخاند.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا یادی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی "مامۆستا هەژار" بەرز ڕاگیرا و بە خوێندنەوەی چەندین وتار و شێعر ئەو ڕێوڕەسمە کۆتایی پێ هات.