کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپ و بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی "هاوژان"

11:14 - 4 رەشەمه 2722

ڕۆمانی "هاوژان" نوێترین بەرهەمی ڕەند زارعی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سوید چاپ و بڵاو کرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمە، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، ڕۆمانی هاوژان نوێترین بەرهەمی ڕەند زارعی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سوید و لەلایەن ناوەندی ۴۹ کتێبەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. هاوژان ڕۆمانێکی کۆمێدییە و باس لە پێکدادانی تێگەیشتنی نێوان نەسڵەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای شۆڕشی ١٣٥٧ دەکات.

نووسەر لە ناساندنی ڕۆمانەکەدا ڕاگەیاند: "ئەم ڕۆمانە هەرچەند بە زمانێکی کۆمێدی نووسراوە، بەڵام هەڵگری جۆرێک برین و ژانی هاوبەشیشە کە هەموومان بەشمان پێوەیەتی، ئەویش هاوچارەنووسیی پرس و کۆمەڵگەی کوردە. هەربۆیەش ناوی هاوژانم بۆ ئەم ڕۆمانە دیاری کردووە."

هاوژان دەکرێت وەک کورتەڕۆمان پێناسەی بۆ بکرێت کە لە توێی ١٧٠ لاپەڕە بۆ جاری یەکەم لە وڵاتی سوید لە ساڵی ٢٠٢٣ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەم بەرهەمە دووەم ڕۆمانی ڕەند زارعییە؛ ناوبراو پێشتریش ڕۆمانێکی تری بە ناوی "هانا"، چاپ و بڵاو کردبووەوە.