سلێمان سوەیلوو، وەزیری ناوخۆی تورکیە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی "ئاناتۆلی" ڕایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەوە تا ئێستا ٤٣ هەزار و ٥٥٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها ڕێکخراوی ئوڕژانس و ڕووداوە لەناکاو و سروشتییەکانی تورکیە لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە لە کاتی بومەلەرزەکەوە تا ئێستا ٧ هەزار و ٢٤٢ پاشلەرزە لە تورکیە ڕوویداوە کە ٤١ بومەلەرزەی بە گەورەیی ٥ و ٦ ڕیشتەر بووە و ٤٥٠ بومەلەرزەکەی دیکە بە گەورەیی ٤ تا ٥ ڕیشتەر بووە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریەش لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە تا ئێستا ٦ هەزار و ٧٥٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.