کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەتی نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی تەنگیسەر

11:40 - 5 رەشەمه 2722

کاک "خواداو میری"، خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک خواداو میری، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر، بەهۆی نەخۆشی و هەڵکشانی تەمەنەوە، کۆچی دوایی کرد و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی نیشتمانپەروەری تەنگیسەر، ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.

کاک خواداو یەکێک لە پیاوە بە تەمەنەکانی ئاوایی تەنگیسەر بووە و پیاوێکی ڕۆح‌سووک و قسەخۆشی ئاواییەکە بووە و لەلایەن خەڵکەوە ڕێزی تایبەتی لێ گیراوە. ناوبراو هەروەها جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هەموو خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.