کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا: خەڵکی ئۆکراین لە ئاکامی هاوکارییەکانی تاران بۆ مۆسکۆ کوژراون

09:52 - 7 رەشەمه 2722

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەیکە خەڵکی ئۆکراین لە ئاکامی هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران دەکوژرێن، لەسەر ئەوە جەختی کردەوە کە دەبێ کۆماری ئیسلامی وڵامدەری ناردنی دڕۆن بۆ ڕووسیە بێت.

ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا وێڕای تاوانبارکردنی ڕووسیە لە بەکارهێنانی دڕۆنی خۆتەقێنی ڕێژیمی ئێران بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی و وێرانکردنی بناغەی وزەی ئۆکراین، لەسەر ئەوە جەختی کردەوە کە لەگەڵ هاوپەیمانان هەموو ئامرازەکان بەکار دێنن بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەناردەکردنی دڕۆنی خۆتەقێن و چەکوچۆڵی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووسیە بکەن.

لەو بەیاننەمەیەدا هاتووە، ئێران هۆکاری سەرەکیی کوشتنی ئۆکراینییەکانە. هەموو هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و بناغەی وزەی ئەو وڵاتە بە دڕۆنی خۆتەقێنی دروستکراوی ڕێژیمی ئێران بووە.

هەروەها یەکەیەتیی ئورووپاش هەر بەو هۆکارە ٧ کۆمپانیای ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.