کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆکردنەوەی یارمەتیی خەڵکی کوردستان بۆ بومەلەرزەلێدراوانی شاری خۆی

09:31 - 15 رێبەندان 2722

خەڵکی شارەکانی کوردستان لە هەرەوەزییەکدا بە کۆکردنەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکان، یارمەتییان گەیاندە خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی شاری خۆی.

ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی شارەکانی سەقز، قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو و شارەکانی دیکەی کوردستانیش، دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازی هەرەوەزی بۆ گەیاندنی هاوکاری و یارمەتی بۆ خەڵکی بولەرزەلێدراوی خۆی، بە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی، پێداویستییە سەرەتاییەکانیان کۆ کردەوە و گەیاندیانە دەستی خەڵکی شاری خۆی و نەیانهێشت خەڵکی ئەو شارە لەو وەزری سەرما و سەخڵەتییەدا بە تەنیا بمێننەوە.

ماوەی حەوتوویەک لەمەوبەر، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ ڕیشتەر،  شاری خۆی لە پارێزگای ورمێی لەرزاند و بەهۆیەوە چەندین کەس بریندار بوون و گیانیان لەدەست دا، هەروەها خەڵکی شارەکە ئاوارە بوون و لەسەر شەقامەکان مانەوە.

لەمبارەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نەک یارمەتیی خەڵکیان نەدا، بەڵکوو کە خەڵک داوای بەهانەوەچوونی لە ڕێژیم کرد، بە شێوەی توندوتیژانە ڕووبەڕوویان بوونەوە، بەڵام خەڵکی کوردستان وەکوو هەمیشە بە هەرەوەزی یارمەتی و هاوکاریی خۆیانیان گەیاندە خەڵکی خۆی.