کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم لە ناوچەی سەقز

09:58 - 8 رەشەمه 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەقز بە بەڕێوبردنی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم بۆ جارێکی دیکە ڕق و بێزاریی خۆیانیان لەو ڕێژیمە دەربڕی.

بەپێی ئەو وێنە و زانیارییانەی کە بەدستی ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە گوندی خوردەلووکیی سەقز، دژ بە ڕێژیم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەویندارانی ڕێبازی دێموکرات لە ناوچەی سەقز بە نووسینی دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و هەروەها هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە گوندی خوردەلووکی، جارێکی دیکە دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ڕێژیمی تاران نیشان دا و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبە خۆشەویستەکەیان دووپات کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەسخۆشی بە ئەندامان و لایەنگرانی لە ڕۆژهەڵات، هیوای لەشساغی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.