کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی لە بریتانیا، کەسانی تاوانبار بۆ سیخوڕیکردن دادەمەزرێنێت

12:09 - 8 رەشەمه 2722

وەزیری ئاسایشی بریتانیا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئەو کەسانەی کە تاوانبارن، بە شێوەی ڕێکخراوەیی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر یەهوودییەکانی بریتانیا دادەمەزرێنێت.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی جۆیش کڕۆنیکڵ، "تام تۆگندات"، وەزیری ئاسایشی دەوڵەتی بریتانیا، لەسەر دەستێوەردان و کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە وتی: کۆماری ئیسلامی لە بریتانیا بە مەبەستی کردەوەی تێرۆریستی و ڕفاندنی نەیارانی خۆی، بە شێوەی ڕێکخراوەیی ئەو کەسانەی کە لەو وڵاتە تاوانبارن وەکوو دامەزراندن مانگانە مووچەی بۆ بڕیونەتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر یەهوودییەکانی ئەو وڵاتە سیخوڕی بۆ کۆماری ئیسلامی بکەن.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئەو هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەیە کە بەرنامەی تێرۆرکردنی ئەندامانی دیاری کۆمەڵگەی یەهوودییانی بریتانیا بەڕێوە ببات. ڕێژیمی ئێران جیا لە بریتانیا هەوڵ دەدات لە ئورووپا گرووپی تێرۆریستی دروست بکات و بە دژی نەیارانی خۆی لەو وڵاتانە بەکاریان بهێنێت.