خەڵک و لاوانی ئازادیخواز و بوێری شاری سنە، شەوی ڕابردوو بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی ڕژانەوە سەر شەقامەکان.
شەوی هەینی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیمی ئێران، لاوانی ئازدایخواز و بوێری شاری سنە، بە ئاگرکردنەوە لەسەر شەقامەکانی سنە و هەروەها دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر، مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و کوردستان گۆڕستانی فاشیستان" ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم بوونەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە خەڵکی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی شاری سنە، پاش نوێژی هەینی و بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە دوو مامۆستای بەهەڵوێستی شاری سنە مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی چوار یاری نەبی و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی نەنەڵە، ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دروشمی "مامۆستا تەنیا نییە، سنە پشتیوانییە" ڕووبەڕووی داگیرکەرانی کوردستان بوونەوە.