کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان

10:05 - 9 رەشەمه 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی مەهاباد و سەقز دژی ڕێژیمی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو هەواڵ و وێنانەی کە بە دەستی ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شارەکانی مەهاباد و سەقز، بە نووسینی دروشمی ژن ژیان ئازادی و هەروەها مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی بوێر و چاونەترسی حیزب لە شاری مەهاباد، شارەکەی پێشەوای کوردان قازی محەممەد، بە نووسینی دروشمگەلی "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و ئێمە دەسەڵاتی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامیمان ناوێت"، ڕق و بێزاریی خۆیانیان لەو ڕێژیمانە دووپات کردەوە.

هەروها لە شاری سەقز زێدی لەدایکبوونی ژینا ئەمینی، ئەندامان و چالاکانی نێوخۆ بە دروشمگەلی ژن ژیان ئازادی، بژی حیزبی دێموکرات و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی بە ئەندامان و لایەنگرانی لەنێوخۆی وڵات، هیوای بەردەوامبوونیان لە بەڕێوەبردنی ئەرکە نیشتمانی و حیزبییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.