کاک ئەسەدوڵڵا خوسرەوی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناوچەی بازگری گۆران سەر بە شاری سەرپێڵزەهاو لە وڵاتی سوید ماڵاوایی لە ژیان کرد.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاک ئەسەدوڵڵا خوسرەوی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و لایەنگری حیزبی دێموکرات، خەڵکی سەرپێڵزەهاو لە وڵاتی سوید ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک ئەسەدوڵڵا، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز و لە بنەماڵە شەهیدی حیزبی دێموکراتە. ئامۆزایەکی کاک ئەسەدوڵڵا بە ناوی شەهید "ئەردەشیر خوسرەوی" و زاوایەکی بە ناوی شەهید "بەهمەن خوسرەوی" کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوون، لە ڕێزەکانی حیزبدا گیانی خۆیان پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی کاک "ئەسەدوڵڵا خوسرەوەی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.