کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی بەنێری خومەینی لەلایەن ئازادیخوازانەوە لە بانە

11:19 - 15 رێبەندان 2722

بەنێری خومەینی لە ناوچەی بانە کە بەبۆنەی دەیەی فەجر و ٢٢ی بەهمەنەوە هەڵواسرابوو، لەلایەن لاوانی شۆڕشگێڕەوە سووتێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەوی هەینی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن لاوانی قارەمانی شارەدێی کانی‌سووری بانە، وێنە و بەنێری خومەینی، کە بەبۆنەی ڕێوڕەسمیی حکوومەتیی دەیەی فەجر و ٢٢ی بەهمەنەوە لە شوێنە گشتییەکان هەڵواسرابوو، سووتێندرا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەبەری بۆنەی حکوومەتیی ٢٢ی بەهمەندا لە ناوەندی شارەکان و شوێنە گشتییەکان وێنە و بەنێری گەورەی خومەینی و تایبەت بەو بۆنە حکوومەتییەی بڵاو کردووەتەوە و داوا لە خەڵک دەکات کە لە ٢٢ی بەهمەندا بەشداریی بکەن، بەڵام ئەو شوێنانەی کە بۆ ٢٢ی بەهمەن ئامادە کراون لەلایەن خەڵکەوە تێک دەدرێن و دەسووتێندرێن و دەیسەلمێنن کە کۆماری ئیسلامی بە گشتی لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان هیچ جێگە و پێگەیەکی نەماوە.