کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی شاری خۆی بەهۆی سەرماوە

09:55 - 16 رێبەندان 2722

دوو هاووڵاتیی بومەلەرزەلێدراوی شاری خۆی بەهۆی سەرما و گازگرتووییەوە لە خێوەتەکانیاندا گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە سەد کەسیش ژەهراوی بوون.

بەرپرسی ڕووداو و یارمەتییە خێرا پزیشکییەکانی ورمێ ڕایگەیاندووە، دوو هاووڵاتیی شاری خۆی کە دایک و کوڕن، بەهۆی گازگرتووییەوە پاش بەکارهێنانی خەڵووز لە خێوەتەکەیاندا گیانیان لەدەست داوە، هەروەها زیاتر لە سەد کەسیش بەهۆی بەکارهێنانی خەڵووز لە خێوەتەکانیاندا ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.

حەوتوویەک پێش بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ ڕیشتەر شاری خۆی لەرزاند و سێ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە هەزار کەسیش بریندار بوون.

لەمبارەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نەک یارمەتیی خەڵکیان نەدا، بەڵکوو کە خەڵک داوای بەهانەوەچوونی لە ڕێژیم کرد، بە شێوەی توندوتیژانە ڕووبەڕوویان بوونەوە، بەڵام خەڵکی کوردستان وەکوو هەمیشە بە هەرەوەزی یارمەتی و هاوکاریی خۆیانیان گەیاندە خەڵکی خۆی.