کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شکۆی شەکانەوەی ئاڵایەکی بەخوێن نەخشاو (ڕەحیم عەلیپوور)

22:00 - 16 رێبەندان 2722

برایم چووکەڵی

شۆڕشگێران کەسانێکن کە زۆربەیان هەر لەتەمەنی لاوییەوە ڕێی خەباتێکی پڕ مەترسییان گرتۆتە بەر و لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی میللەتەکەیاندا کوێرەوەریی زۆریان دیوە و بەسەر بازگە پڕ مەترسییەکانی ژیاندا تێپەڕیون. ئەوانە کە خۆیان لەنێو ڕەوتی ئەو خەباتە پڕ فیداکارییەدا دەبیننەوە بە ڕەگ‌ و پێستەوە هەستیان بە مەترسییەکانی کردوە، ئازایانە دێنە مەیدان، بۆیە دەبێ بە هەموو توانا و وزەی خۆمان بۆ گەیاندنی دەنگی پێشمەرگە و خەبات‌ و تێکۆشانی ئەو نەمرانە بە نەوەی نوێ ‌و دواڕۆژی نەتەوەکەی تەرخان بکەین. شەهید ڕەحیم عەلیپوور یەکێک لەو قارەمانانەیە کە لە "لاپەڕەی هەگبەی شاخ و شۆڕش"دا یادی دەکەینەوە.

لە کاتێکدا لە ساڵی ١٣٣٨دا زیندانەکانی ڕێژیمی پاشایەتی لە ئەندامانی حیزبی دیموکرات ئاخندرابوون و تێکۆشەرانی ئەم حیزبە پۆل پۆل ڕەوانەی بەندیخانە دەکران، ڕەحیم عەلیپوور لە هەلومەرجێکی ئەوتۆ لە گوندی "کاژێ" سەر بە شارستانی سەردەشت لە بنەماڵەیەکی ئایینی بزەی خستە سەر لیوی بنەماڵەکەی و چاوی بە دنیای ڕوون کردەوە. ڕەحیم لە تەمەنی ٧ ساڵیدا بەڕێی قوتابخانە کرا و تا پۆلی ٥ی سەرەتایی لە ئاوایی "کاژێ" دەرسی خوێند، پاشان بۆ درێژەدانی خوێندن چووە شاری سەردەشت. بەڵام بەرەبەرە خۆپێشاندانەکان دژی ڕێژیمی پاشایەتی دەستی پێ کرد و لە خوێندن دابڕا.

ڕەحیم له‌ ژیانیدا چه‌رمه‌سه‌ری ‌‌و تاڵی ‌‌و سوێریی‌ ژیانی زۆر‌ دیتبوو، بۆیە ڕزگاری‌ له‌ چنگ بێبه‌شی ‌‌و هه‌ژاری‌ بۆ ئەو ببوو به‌ ئاواتێكی‌ به‌رز‌. هه‌ربۆیەش‌ له‌ شاری سەردەشت و لە خۆپێشاندانه‌كانی به‌دژی‌ ڕێژیمی‌ پاشایه‌تی‌ و بۆ ڕووخاندنی ئەو ڕێژیمە کە بە هۆی سه‌ره‌كیی‌ چاره‌ڕه‌شی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ ده‌زانی‌، بەشداری کرد. پاش ڕووخانی‌ ڕێژیمی‌ شا ‌و هاتنه‌سه‌ركاری‌ ڕێژیمی‌ کۆماری ئیسلامی ‌‌و زه‌وتكردنی‌ ده‌سكه‌وته‌كانی‌ شۆڕش لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە، و لە دەسپێکی تیکۆشانی ئاشکرای حیزب لە سەردەشت هاته‌ نێو ڕیزی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبه‌وه‌. ڕەحیم لە ڕێبازە پیرۆزەکەیدا ئەرکێکی نوێی بۆ خۆی دیاری کردبوو: خەبات دژی ڕێژیمی‌ كۆنه‌په‌رستی‌ ئاخوندی ‌‌و بەرگری له‌ ماف ‌و ئازادییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد.

هاوڕێ‌ ڕەحیم عەلیپوور هه‌ر زوو توانی‌ جێگای‌ خۆی‌ له‌نێو دڵی‌ هاوسه‌نگه‌رانیدا بكاته‌وه ‌‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ ئازا‌ و قاره‌مان له‌ شه‌ڕه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ سەردەشتدا به‌شداریی‌ چالاكانه‌ی‌ كرد. به‌تایبه‌تی‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی‌ پشتی ئاغەڵان وسەرشیودا پێشانی ‌دا ڕۆڵه‌یه‌كی‌ قاره‌مانی‌ ڕێگای‌ ئامانجه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌یه‌تی‌. هه‌ر مه‌ئموورییه‌تێكی‌ پێیان ده‌سپارد به‌بێ‌ ڕاوه‌ستان به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌برد. هه‌موو ژیانی‌ خۆی‌ بۆ خزمه‌ت به‌ حیزب ‌و گه‌له‌كه‌ی‌ ته‌رخان كرد. ئه‌و كوڕی‌ ڕۆژانی‌ ته‌نگانه‌ی‌ حیزب بوو به‌رامبه‌ر به‌ حیزب ‌و ڕێبازه‌كه‌ی‌ ڕۆڵه‌یه‌كی‌ به‌ئه‌مه‌گ‌ و وه‌فادار بوو و قه‌ت له‌ بیر‌وباوه‌ڕیدا ناهومێدی‌‌ و له‌رزۆك‌بوون به‌دی‌ نه‌كرا.

ئازایه‌تیی‌ شەهید ڕەحیم بوو به ‌هۆی‌ ئه‌وه‌ كه‌ سەرتا وه‌ك سه‌رپه‌ل دیاری‌ بكرێ‌‌ و دواتریش وەک فەرماندەی دەستە کاری پێ بسپێردرێ، كوڕێكی‌ ئازا‌ و له‌خۆبوردوو بوو. هیچ كات له‌ به‌رانبه‌ر دوژمندا نه‌به‌زی‌. له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌نگه‌رانی‌ له‌سه‌ره‌خۆ، و دوژمن له‌ ناوی‌ تۆقابوو. ئەو به‌ لـێهاتوویی ‌‌و لـێوه‌شاوه‌ییه‌وه‌ ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌كانی‌ به‌ ڕێکوپێكی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برد ‌و بڕیاره‌كانی‌ حیزبی‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرد. بۆیە دواجار وه‌ك فه‌رمانده‌ری‌ لك دیاری‌ كرا. ڕەحیم ئه‌و بەرپرسایەتییەی بەو په‌ڕی‌ هۆگرییەوە وه‌رگرت‌ و سه‌لماندی‌ كه‌ توانایی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌م ئەرکە قورسەی هه‌یه‌‌. زۆر عه‌مه‌لیاتی‌ قاره‌مانانه‌، وەک شەڕی قاسمەڕەش، دۆلی کانی‌زەرد، بنوخەلەف، پشتی ئاغەلان، سەرشیو و بناوێ سووچێک لە قارەمانەتی ناوبراو پێشان دەدەن کە لە دەفتەری بیرەوەرییەکانی پێشمەرگە‌دا تۆمار کراوە.

شەهید ڕەحیم له‌ بواری‌ سیاسییشدا كادرێكی‌ ئاگا‌ و به‌ئه‌زموون بوو. جگه‌ له‌وانه‌ ئه‌و مرۆڤێکی به‌ حه‌وسه‌له ‌و قسه‌خۆش بوو. ئەو له ‌كاری‌ فه‌رمانده‌ییدا ڕۆڵه‌یه‌كی‌ كارلێهاتوو‌ و ئازاو بەبەرنامە بوو‌؛ به‌چه‌شنێك كه‌ قاره‌مانیه‌تی ‌‌و نه‌ترسیی‌ ناوبراو‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سەردەشت ده‌نگی‌ دایه‌وه‌. شەهید ڕەحیم بۆ ئه‌وه‌ی‌ نیشان بدات كه‌ شیاوی‌ ئه‌م پله‌ و پایەیە‌، پتر كاری‌ ده‌كرد‌ و زیاتر له‌ ئه‌ندازه‌ خۆی‌ ماندوو ده‌كرد. هه‌ست به‌ مه‌سئولییه‌ت ‌و تێكۆشان بۆ فێربوون‌ و هه‌وڵدان بۆ خه‌بات دژی‌ ڕێژیمی‌ ئاخوندی‌، تایبه‌تمه‌ندیی‌ هه‌ره‌ به‌رچاوی‌ ڕەحیم عەلیپوور بوون. بە هۆی سەرکەوتنی لەو ئەرکە قورسەیدا گۆی سەرکەوتنی لە ئاستێکی بەرزدا لە مەیدان بردە دەرێ، و لە زۆر شەڕی حەماسیدا بەشداریی کرد و، بەهۆی پلان و گەڵاڵە ڕێکوپێکەکانی، زۆر زەبری گورچووبڕ لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کەوتن.  کەچی بەداخەوە بە هۆی پیلانی بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە گوندی ئاغەڵانی سەردەشت ب