کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسدارانی ڕێژیم بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی سەردانی قوتابخانەکانی سنە دەکات

10:36 - 12 رێبەندان 2722

سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە هەوڵێکی نوێدا، سەردانی قوتابخانەکانی دەوروبەری شاری سنە دەکات و ئەو منداڵانەی کە باشتر دەتوانن تەقە بکەن، لە پێش چاوی منداڵانی دیکەوە خەڵاتیان دەکات.

بەپێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری سنە لە نوێترین پیلانی خۆیاندا و بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی و هەروەها ڕاکێشانی سەرنجی منداڵانی قوتابخانە بۆ لای هێزەکانیان، سەردانی قوتابخانەکان دەکەن و ئەو منداڵانەی کە تیرهاویشتنیان باشە و بە باشی دەتوانن تەقە بکەن، لەنێو منداڵانی دیکەدا خەڵاتیان دەکەن.

لەمبارەوە خەڵکی ناوچەکە بە گشتی و چالاکانی مەدەنی بە تایبەتی، نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە: "سپای تێرۆریستی پاسداران دەیهەوێت قوتابییان بە لاڕێدا ببەن و فریویان بدەن؛ دەبێ بنەماڵەکان زۆر ئاگادار بن و نەهێڵن منداڵەکانیان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە هەڵخەڵەتێنرێن."