کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک ئیدریس هۆرمۆزی، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی کوردستان و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:27 - 17 رێبەندان 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک ئیدریس هۆرمۆزی، کادری تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی مەڵبەندنی یەکی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ژووری هەواڵ، کاک ئیدریس هۆرمۆزی، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و ماڵاوایی لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد.

لە پێوەندی لەگەڵ کۆچی دوایی کاک ئیدریس و ڕابردووی خزمەت و تێکۆشانی نەمریان بە گەل و نیشتمان، ناوەندی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوی تایبەتی دەبێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی کاک ئیدریس هۆرمۆزی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکات. ڕۆحی شاد و بە هیوای وەدیهاتنی ئامانجەکانی.