ئەم دوانیوەڕۆیە بومەلەرزەیەکی دیکە، بە گوڕی ٧.٦ پلەی ڕیشتەر دیاربەکر، ڕحا، ئەدەنە و مەڕەشی لە تورکیە هەژاند.
دوابەدوای بومەلەرزەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان، کە بە گەورەیی ٧.٨ پلەی ڕیشتەر، ١٠ شاری تورکیە و باکووری کوردستان و هەروەها ڕۆژاوای کوردستان و چەند شاری سووریەی هەژاند، بومەلەرزەیەکی دیکەش ڕووی دا.
دووەم بومەلەرزەش بەهەمان شێوە بەهێز بووە و بە گەورەیی ٧.٦ ڕیشتەر بووە، هاوکات لە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش هەستی پێ کراوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیە لەبارەی بومەلەرزە و پاشلەرزەکانی ئەمڕۆوە ڕایگەیاند، تا ئێستا ٩١٢ هاووڵاتی لە تورکیە بەهۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
به وتهی سهرۆکكۆماری ئهو وڵاته، بههۆی بومهلهرزهكهوه زیاتر له ٢ ههزار و ٨٠٠ خانوو و باڵهخانه له توركیە و باكووری كوردستان ڕووخاون.
هەروەها هەواڵدەریی ئەلجەزیرە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەی سووریە و ڕۆژاوای کوردستان گەیشتووەتە ٥٩٢ کەس.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە شاری حەریم لە پارێزگای ئەدلەب لە سووریە بە تەواوی وێران بووە.