کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی نەمر "ئیدریس هۆرمۆزی" لە پیرانشار

09:59 - 18 رێبەندان 2722

ڕۆژی ڕابردوو پاش ئەوەیکە نەمر کاک "ئیدریس هۆرمۆزی"، کادری لەمێژینەی حیزبی دێموکرات بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد، ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی ئەو نەمرە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی پیرانشار بەڕێوە چوو.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی و پاش ئەوەیکە نەمر کاک ئیدریس هۆرمۆزی، کادری لەمێژینەی حیزب و بەرپرسی مەڵبەندی یەکی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، خەڵکی شۆڕشگێڕ و بە ئەمەگی پیرانشار، بە مەبەستی زیندووڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدە و هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵە بەڕێزەکەی، ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشییان لە یەکێک لە مزگەوتەکانی پیرانشار بەڕێوە برد.

کاک ئیدریس هۆرمۆزی لە ماوەی ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا، چەندین بەرپرسایەتیی جۆاروجۆری خراوەتە سەر شان و بەوپەڕی هەست بە بەرپرسایەتییەوە سەرکەوتووانە ئەرکەکانی بەئەنجام گەیاندوون کە دوایین بەرپرسایەتیی کاک ئیدریس، بەرپرسایەتیی مەڵبەندی یەکی کوردستان بوو.

ناوبراو سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.