کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو و لایەنگرێکی بەوەفای حیزب لە شاری نەغەدە

11:59 - 12 رێبەندان 2722

کاک قاسم شێرخانی، خەڵکی گوندی ماسوێ سەر بە شاری نەغەدە و کەسایەتیی خۆشناو و لایەنگری بەوەفای حیزب، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک قاسم شێرخانی، خەڵکی گوندی ماسوێ سەر بە شاری نەغەدە و کەسایەتیی خۆشناو و لایەنگری بەوەفای حیزب، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.

کاک قاسم ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بووە بە هێزی بەرگری و لە شەڕەکانی نەغەدە و دەوروبەری هاوکاریی پێشمەرگەکانی هێزی ئەفشینی کردووە.

لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی کچێکی کاک قاسم بە ناوی "گەوهەر شێرخانی" بووە بە پێشمەرگە و چەکی شەرەفی بۆ بەرگری و پاراستنی خاکی پیرۆزی نیشتمان کردووەتە شان، هەر بەو هۆیەوە کاک قاسم چەندین جار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کەتووەتە بەر ئازار و ئەشکەنجە، بەڵام هیچ یەک لەوانە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بیر و باوەڕی دانەنا و بگرە زۆر زیاتر لە جاران و زۆر بەهێزتر پشتیوانیی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد و هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە حیزب و گەلەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک "قاسم شێرخانی"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری نەغەدە دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.