کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی بەنێرە تەبلیغاتییەکانی ڕێژیم لە کوردستان

13:39 - 18 رێبەندان 2722

لاوانی شۆڕشگێڕی کورستان لە درێژەی چالاکییەکانیان دژی ڕێژیمی ئێران، بە سوتاندنی بەنێرە تەبلیغییەکانی ڕێژیم لە بەرەبەری ٢٢ی بەهمەن، دژی ئەو ڕێژیمە وەستاونەتەوە و بە هەموو شێوەیەک بێزاریی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی دەردەبڕن.

شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندان، لاوانی شۆڕشگێڕ لە پیرانشار لە جادەی نێوان "گردکشانە بۆ سەروکانی" بە ئاگردانی تابڵۆ و بەنێرە تەبلیغییەکانی ڕێژیمی ئێران لەو ناوچەیە، دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە دەربڕی.

هاوکات لە شاری سونقور، لاوانی بوێر و تێکۆشەری ئەو شارە، ئاڵایەکی گەورەی ڕێژیمیان کە بەبۆنەی ٢٢ی بەهمەن لە نزیک قوتابخانەی نابیستەکان هەڵدرابوو، ئاگر تێبەردا و پێداگریی خۆیان لەسەر نەمانی ڕێژیمی ئێران و هێماکانی ئەو ڕێژیمە دووپات کردەوە.

هەروەها خەڵکی تێکۆشەر لە شاری پاوە بە نووسینی دروشمی ''نەمان بۆ خامنەیی و لەعنەت لە خومەینی''، بێزاریی خۆیان لە دەسەڵاتداریەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕییەوە.