کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکییەکی سیاسی و تەبلیغی لە ناوچەی بۆکان

16:45 - 18 رێبەندان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری بۆکان، لە چالاکییەکی سیاسی و تەبلیغیدا، یادی شەهیدانی شۆڕشی "ژینا"یان بەرز ڕاگرت.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، شەوی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی شار و شاخ و هەروەها شەهیدانی نوێی شۆڕشی "ژینا"، چالاکییەکی تەبلیغیی بێ وێنەیان لەنێو شاری بۆکان بەڕێوە برد.

ئەندامانی بوێری حیزب و وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات، شەوی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی شۆڕش لەنێو شاری بۆکان، پەیمانی وەفاداریی خۆیانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان و ڕێبازی پڕ لە سەروەریی حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.