ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلەی ڕیشتەر و چەندین پاشلەرزە تورکیە، سووریە، باکوور و ڕۆژاوای کوردستانی هەژاند و هەتا ئێستا ئاماری قوربانییانی ئەو کارەساتە گەیشتووەتە ٥ هەزار کەس و بە هەزاران کەسیش بریندار بوونە، هەروەها ئەگەری ئەوەش هەیە کە هێشتا هەزاران کەسی دیکە لەژێر داروپەردوودا بن.
ئهمڕۆ سێشهممه ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، وهزارهتی تهندروستیی ڕێژیمی سووریە ڕایگهیاند، بههۆی بومهلهرزهی ڕۆژی دووشهممهوه، تا ئێستا نزیكهی هەزار و ٥٠٠ کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە و نزیكهی ٣ هەزار و ٦٠٠ کەسی دیكهش بریندار بوونە.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا بە گشتی لە باکووری کوردستان و تورکیە ٣ هەزار و ٣٨١ کەس بەهۆی بومەلەرزەکانی دوێنێوە گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٢٠ هەزار كەسی دیکەش بریندار بوونە.
هەر بەپێی ئامارەکان، ٤ هەزار و ٧٥٨ باڵەخانە و خانووبەرە ڕووخاون.
دهزگای کارەسات و باری لەناکاوی توركیە ''ئافاد'' ڕایگەیاند، تا ئێستا ٧ هەزار و ٨٠٠ کەس لەژێر خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ڕزگار کراون.