کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان، گەیشتە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس

17:13 - 20 رێبەندان 2722

بەپێی دوایین ئاماری ناوەندە حکوومەتییەکانی دوو وڵاتی تورکیە و سووریە، ڕێژەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ڕۆژاوا و باکووری کوردستان گەیشتە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس و زیاتر لە ٦٧ هەزار کەسیش بریندار بوونە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە ڕێژەی قوربانییانی ڕۆژاوای کوردستان و چەندین شاری تری سووریە، زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسە و زیاتر لە ٤ هەزار کەسیش بریندار بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە، ڕێژیمی "بەشار ئەسەد" لە ناردنی هەر جۆرە یارمەتی و هێزێکی فریاکەوتن بۆ ڕۆژاوای کوردستان ڕێگریی کردووە.

لە باکووری کوردستانیش ڕێژەی قوربانییان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. لەمبارەوە "ئەردوغان"، سەرۆککۆماری تورکیە ڕایگەیاند کە ڕێژەی قوربانییان زیاتر لە ١٤ هەزار کەسە و ڕێژەی بریندارەکانیش زیاتر لە ٦٣ هەزار کەسە.