کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان: هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی سنوورەکانی عێراقەوە، بۆ ناوچەکە مەترسیدارە

10:11 - 17 رەشەمه 2722

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە سەفەرێکدا بۆ عێراق ڕایگەیاند: نابێ ئیزن بدرێت کە ڕێژیمی ئێران لە سنوورەکانی عێراقەوە هێرشی مووشەکی بکاتە سەر ناوچەکە و مەترسی بۆ ناوچەکە و جیهان دروست بکات.

ئانالنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هێرشە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی سنوورەکانی عێراقەوە قەبووڵ ناکرێت و ئەو هێرشانە خەڵک و سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لەبەر ترسی ئەو ڕێژیمەیە لە ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێران و لەبەر ئەوەیە کە ڕێژیم دەیهەوێت خۆی بەسەر هەموو کۆمەڵگەی جیهانیدا بسەپێنێت. کۆماری ئیسلامی بە هێرشە مووشەکییەکانی مەترسی بۆ سەر گیانی خەڵکی ناوچەکە و جیهان دروست دەکات و دەبێ پێش بە سەرەڕۆییەکانی ئەو ڕێژیمە بگیردرێت.