کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە

15:07 - 17 رەشەمه 2722

کاک عومەر قەدیکورد، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک عومەر قەدیکورد، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و کەسایەتیی خۆشناوی  ناوچەی نەغەدە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک عومەر دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی پەهلەوی، بۆ ماوەی چەند ساڵ وەک پێشمەرگە لە هێزی شەهید ئەفشین سازمان درا و دواتر بەهۆی دۆخی تایبەتی ژیانی خۆی و لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە شاری نەغەدە و تا کۆتا ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکرات، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عومەرەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو و هەموو خەڵکی ناوچەی نەغەدە دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.