کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دەستپێکی شۆڕشی "ژینا"وە تاکوو ئێستا، ٦٦ ژن کوژراون

10:06 - 18 رەشەمه 2722

هەواڵدەریی هێرانا باسی لەوە کردووە کە لە دەستپێکی ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێرانەوە تاکوو ئێستا، ٦٦ ژن گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی ٤ هەزار ژنیش لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵدەریی هێرانا، بەبۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: لە دەستپێکی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵات بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، تاکوو ئێستا ٦٦ ژن لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کوژراون و ٣ هەزار و ٩٥٣ ژنی دیکەش دەسبەسەر کراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە ٨ی مارسی ساڵی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا، ٢ هەزار و ٣٣ ژن بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی حیجاب، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە سزا دراون.