کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی وڵاتانی ئورووپایی لەهەمبەر هەڕەشەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان

10:08 - 18 رەشەمه 2722

لە سێهەمین ڕۆژی دانیشتنی شۆرای بڕیاردەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی، وڵاتانی ئاڵمان، بریتانیا و فەرانسە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای وڵامدانەوەی خێرای ڕێژیمی ئێران و پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنە ناوکییەکان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە سێهەمین ڕۆژی دانیشتنی شۆرای بڕیاردەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی، سێ وڵاتی ئاڵمان، بریتانیا و فەرانسە، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانیان لەهەمبەر بەرهەمهێنان و پیتاندنی ئورانیۆمی ٩٠ لەسەدی لە دامەزراوەی ناوکیی فێردۆ، لەسەر ئەوە جەختیان کردەوە کە جارێکی دیکە داوا لە ئێران دەکەن پیتاندنی ئورانیۆم ڕابگرێت و بە خێراترین کات وڵامی پرسیارەکانی ئاژانس بداتەوە.

ئەو سێ وڵاتە لە کۆتایی بەیاننامەکەیاندا هۆشدارییان بە وڵاتانی جیهان دا و ڕایانگەیاند کە پیتاندنی لەڕادەبەدەری ئورانیۆم لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان.