برایم چووکەڵی
هەگبەی "شۆڕش و شاخ" ڕووپەڕێکە بۆ نووسینەوەی حەماسەت و قارەمانیەتیی باشترین ڕۆڵەکانی گەل و نیشتمان، ئەو پێشمەرگە و فەرماندەیانەی بە بەخشینی گیانیان سەروەریی مێژووییان بۆ نەتەوەکەیان تۆمار کردووە. لە "هەگبەی شاخ و شۆڕش"ی ئەمجارەدا یادی شەهید سمایل کرمانج بەرز ڕادەگرین.
شه‌هید سمایل کرمانج ساڵی ١٣٤١ له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ر له ئاوایی "لەجێ" له ناوچه‌ی مه‌هاباد له‌دایک بوو. زولموزۆری دەربەگایەتی پاڵی بە بنەماڵەی سمایل کرمانجەوە نا تا بە ناچاری ناوچه‌ی مەهاباد جێ بهێڵن و بچنه شاری نه‌غه‌ده و له‌وێ بگیرسێنەوە.
سمایل کرمانج پاش چەند ساڵ خوێندن بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌کانی ژیان وازی له خوێندن هێنا. سەختییەکانی ژیان و نابەرابەری و ستەمی نەتەوایەتی ئەوی وشیارتر کردبوو و خه‌بات و تێکۆشانی قارەمانانی دێموکڕات له ساڵه‌کانی ١٣٤٦-٤٧ و شه‌هیدبوونی کۆمه‌ڵێک له‌و شۆڕشگێڕانه و به تایبه‌تی پێشاندانی ته‌رمی چه‌ند که‌س له‌و فیداکارانە له شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی کوردستاندا، کاریگه‌رییه‌کی قووڵی له‌سه‌ر هه‌ستی سمایل دانابوو. هەر ئەوەش وای کرد سمایل لە خۆپێشاندان و ڕاپەڕینەکانی دژی ڕێژیمی پاشایەتی لە کوردستان دەوری بەرچاوی هەبێت و ببێته یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌کانی جێگای متمانه‌ی خه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده.
شەهید سمایل له گرتنی ژاندارمه‌ریی شاری نه‌غه‌ده و پایه‌گای "دووئاوان"دا ڕۆڵی سەرەکیی بوو. پاش ئاشکرابوونی تیکۆشانی حیزب له ڕەشەممە ١٣٥٧ شه‌هید سمایل پێوه‌ندیی به تەشکیلاتی حیزبەوە گرت و، بوو به پێشمەرگەیەکی چالاکی حیزب. ئه‌و به فیداکاری، تێکۆشان و نه‌سره‌وتوویی تا ئاخرین چرکه‌ی ژیانی درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێبازه مایه‌وه. شەهید سمایل خاوه‌نی خوو و ڕەوشتێکی شۆڕشگیرانە بوو، مرۆڤێکی ئازا بوو. له کاتێکدا له مه‌یدانی شه‌ڕی دژی داگیرکه‌راندا پێشمەرگەیەکی به‌ده‌ست و چه‌ک، ئازا و به غیره‌ت بوو، بەڵام باوەڕی قووڵی بە پاراستنی کەرامەتی مرۆیی ئینسانەکان بوو. لەو سۆنگەیەوە هه‌وڵی ده‌دا دیلەکانی مەیدانی شه‌ڕ بپارێزرێن و به‌پێی ئوسووڵ و پڕەنسیپ هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکرێ. هاورێیەکی شەهید سمایل بەمجۆرە باس لە شەری نەغەدە دەکات: "له هێرش بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌کی به‌کرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری نەغەدە ئه‌وان بێبه‌زه‌ییانه ته‌قه‌یان له ژن و منداڵی کوردی بێچه‌ک ده‌کرد. ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و هێزەکانی ڕێژیم کوژران و زۆریان به دیل گیران. هه‌رچه‌ند له‌و شه‌ڕه‌دا هاوڕێیه‌کی شه‌هید سمایل به ناوی ئه‌حمه‌د بۆتکه شه‌هید ببوو، و شه‌هید سمایل و هاوڕێیه‌کی دیکه‌شی به ناوی برایم جوجه بریندار ببوون، به‌ڵام ئه‌و نه‌یهێشت که‌س بێحورمەتی بە دیله‌کان بکا و هه‌موو هه‌وڵی خۆی دا دیله‌کان بگه‌یه‌نێته یه‌کێک له مزگه‌وته‌کان که له‌وێ گیانیان پارێزراو بێت."
پاش شه‌ڕی نه‌غه‌ده شه‌هید سمایل وەک فەرماندەری لک لە هیزی ئەفشێن دیاری کرا. ساڵی ١٣٥٩ چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی گه‌وره به فه‌رمانده‌یی سمایل کرمانج له‌سه‌ر هیزەکانی ڕێژیم له شاری نه‌غه‌ده و ڕێگای پیرانشار- نه‌غه‌ده کران. ناوبراو له شەری سێ مانگه‌دا حه‌ماسه‌ی خوڵقاند، بۆ وێنه له شه‌ڕی قه‌بری حوسێن له‌سه‌ر ڕێگای پیرانشار، سهردشت زه‌برێکی گاریگەری لە هێزه‌کانی ڕێژیم دا. له‌وشه‌ڕه‌دا چه‌ندین تانکی حکوومه‌ت سووتان و ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی دوژمن کوژران. ئه‌و زه‌بره به ڕاده‌یه‌ک قورس هه‌بوو که هێزه‌کانی دوژمنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌و شوێنە ڕاگرت و پێشی پێشڕه‌ویی لێ گرتن.
لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٩دا هه‌واڵ به شه‌هید سمایل گەیشت که ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی حکوومه‌ت مهغولئاسا به فه‌رمانی مه‌لا حه‌سه‌نی ئیمام جومعه‌ی ورمێ بۆ هێرشکردنه سه‌ر گوندی قه‌ڵاتان به‌ڕێوه‌ن. شه‌هید سمایل به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه به‌بێ ڕاوه‌ستان له گوندی شاوه‌له ڕا خۆی گەیاندە ناوچه‌ی شه‌ڕ و سه‌رپه‌ره‌ستیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزب له ناوچه گرتە ئەستۆ که له پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌کانی سمکۆ و ئه‌فشین پێک هاتبوون. کاتژمێر 10ی به‌یانیی ڕۆژی 6ی خاکه‌لێوه هێرشی هێزه‌کانی دژی گه‌لیی کۆماری ئیسلامیی له‌ژێر تۆپ بارانی قورسی تانکدا ده‌ستی پێ کرد و له پاشان هێزی پیاده له چه‌ند لاوه هێرشیان کردە سه‌ر گوندی قه‌ڵاتان. شه‌هید سمایل که له‌و شه‌ڕه‌دا فه‌رمانده‌یی هه‌موو جه‌بهه‌کانی به ده‌ست بوو، بۆخۆی له‌گه‌ڵ په‌لێک له پێشمه‌رگه‌کان له‌سه‌ر ڕێگای نه‌غه‌ده- قه‌ڵاتان جێگیر بوو.
شه‌ڕ هه‌تا دێ خه‌ستتر و قورس‌تر دەبوو. به‌ره‌نگاریی بێوێنه‌ی پێشمه‌رگه‌کان چه‌ند جاری پاشه‌کشه به هێزه‌کانی ڕێژیم کرد. ڕێژیم پاش هه‌ر پاشه‌کشه‌یه‌ک، به تۆپ و خۆمپاره و گوللەی تانک سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه و گوندی قه‌ڵاتانی دەکردە ئامانج. ده‌مه‌وئێوارێ دوژمن دیسان هێرشی هێنایەوە و ئه‌مجار زۆر بێبه‌زه‌ییانه‌تر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کانی دایە به‌ر ده‌سترێژی چه‌کی قورس و، به‌داخه‌وه له‌و هێرشه‌دا چه‌ند پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون کە شه‌هید سمایل کرمانجیش یەکێک لە برینداره‌کان بوو. ڕێژیم ئەو دۆخەی قۆستەوە و خۆی گەیاندە نێو گوندی قه‌ڵاتان و ئەو کارهساتەی خوڵقاند که وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش بۆ ئه‌به‌د به نێوچاوانی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامییه‌وه ماوەتەوە. له کۆمەڵکوژیی قه‌ڵاتاندا و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا 12 که‌سی خەڵکی ئاوایی شەهید بوون. هێزەکانی دوژمن له خوڵقاندنی ئه‌و کاره‌ساته‌دا ڕه‌حمیان به هیچ که‌س نەکرد، گه‌وره، بچووک، ژن و منداڵ و ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییان به سه‌ید ئه‌حمه‌ده شێتش که مرۆڤێکی ناته‌واو و بێده‌سه‌ڵات بوو نههاتەوە و وه‌ک له‌شکری مه‌غول قاچی سه‌ید ئه‌حمه‌دیان به بیور پەڕاند... .
سمایل بۆ چاره‌سه‌ریی برینەکانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مهاباد کرا، بەڵام ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە ١٣٥٩ سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان و پاش چه‌ند ڕۆژ چاوه‌دێری، به‌داخه‌وه له‌به‌ر قورسیی برینه‌که‌ی شه‌هید بوو و چووە ڕیزی کاروانی شه‌هیدانی حیزب و گه‌لەوە.