کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی كرد

12:20 - 18 رەشەمه 2722

ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی "ئیسماعیل کامیل"، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، سەردانی حیزبی دێموکراتیان کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی "محەممەدنەزیف قادری"، بەرپرسی ناوەندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات، پێشوازییان لێ کرا.

لەو دیدارەدا دوو لایەن وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردانی تاراوگە، گرینگیی کار و چالاکیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد و ڕێکخستنەوەی کوردانی تاراوگە لەپێناو کەڵکوەرگرتن لە تواناکانیان بۆ لۆبیگەری و پشتوانیکردنیان لە دۆزی ڕەوای کورد لە هەركام لە بەشەكانی كوردستان بە هێند زانی.

هەروەها هەر دوو لایەن لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی نێوانیان بۆ چالاكییە نەتەوەییەکان لە داهاتوودا، پێداگرییان کردەوە.