د. هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نەسرین قاسملوو هاوسەری شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، بە ناوی پارێزگاریی سلێمانییەوە پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
بە ناوی پارێزگاریی سلێمانییەوە، پرسە و پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێز و ئازیزمان، خاتوو نەسرین قاسملوو، هاوسەری شەهید عەبدولڕەحمان قاسملوو، دەدەبڕین.
داخوازین خوای گەورە ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و نێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت.