ناوەندەی ڕامیاریی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور قاسملوو لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
بە ناوی کوردستانی گەورە
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کورستان!
بەڕێز: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید کاک دوکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناخی دڵەوە هەموو لایەکمانی هەژاند و خەمباری کردین.
هەر بەم بۆنەوە ناوەندەی ڕامیاریی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی هەڤاڵانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی شەهید دوکتور قاسملوو دەکات و هیوای سەبووری بۆ گشت لایەک بە ئاوات دەخوازین.
ڕۆحی شاد و یادی ئازیزانی بەخێر و هەرمان
ناوەندی ڕامیاری
پارتی وڵاتپاڕیزانی کوردستان
١١ی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی