بەڕێز مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان- باکوور (پاک)، لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی خاتوو هێلێن قاسملوو، ناسراو بە نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو دەربڕی و ڕایگەیاند: کۆچی دوایی خاتوو هێلێن قاسملوو خەمباری کردین.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
خاتوو هێلێن قاسملوو (نەسرین خان)، هاوژینی ڕێبەری کورد، شەهید دوکتور قاسملوو لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری پاریس کۆچی دوایی کرد.
کۆچی دوایی خاتوو نەسرین خەمباری کردین.
ڕۆحی ناوبراو شاد و جێگای بەهەشت بێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و ئازیزانی نەسرین خان، ڕێبەری و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەم.
کوردستان سڵامەت
مستەفا ئۆزچەلیک
سەرۆکی گشتیی پاک